AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٢ ٠٩:٢٢

عێراقچی: ئێران و عومان بڕیاردەری هورموزن/ هێشتا وڵامی ئەمریکمان نەداوەتەوە

عێراقچی:  ئێران و عومان بڕیاردەری هورموزن/ هێشتا وڵامی ئەمریکمان نەداوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە بۆچوونی ئێمە کۆتایی شەڕ لە ئێران پێویستە هەموو ناوچەکە بگرێتەوە، واتە کاتێک باس لە کۆتایی هێنان بە شەڕ دەکەین باسی شەڕی ئێران و لوبنان و عێراق و یەمەن دەکەین. ئێمە بەدوای ئارامی هەموو ناوچەکەدا دەگەڕێین. لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلجەزیرە وتووێژێکی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە ڕێکخست و تیایدا عێراقچی هەڵوێستەکانی ئێرانی لە بارەی پرسگەلێکی جیاوازەوە لەوان دانوستان و ئاگربەست ڕوونکردەوە.

ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سیستەمی مووشەکی لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج. ڕای ئێوە چییە؟

عێراقچی: کەواتە ئەم مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە ئاراستەیان دەکرێن لە کوێوە دێن؟ لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکەیەکی جۆری AWACS بەهۆی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هەرزانەوە لەناوچوو. ئەمانە لە کوێوە دێن؟ پێم وایە نابێت گرنگی بە هەڵمەتی پڕوپاگەندەی ئەمریکا بدەین، جیهانیش وریایە و دەیبینێت. هێرشەکانمان بە بەردەوامە. نەیانتوانی هێرشەکانمان بوەستێنن و نەیانتوانی گەرووی هورمز بکەنەوە. داوای هاوکارییان لە وڵاتانی دیکە کرد، بەڵام هێشتا نەیانتوانی بیکەنەوە. ئێستا دەپاڕنەوە بۆ دانوستان. بۆیە پێم وایە نابێت گرنگی بە پڕوپاگەندەی دوژمن بدەین. واقیعی سەر زەوی ئەوەیە کە ئێمە توانای بەرگریمان پاراستووە و لێدانەکانمان بە هێزەوە بەردەوامن.

لە حکومەتی ئەمریکادا دەوترێت لە ئێراندا حزب هەیە. ئایا بەڕاستی لایەنێکی تر هەیە جگە لەو لایەنە ناسراوانەی پەیوەستن بە ئەمریکاوە؟ ئایا هیچ نیشانەیەکی ناکۆکی یان دووبەرەکی لە سیستەمی سیاسی ئێراندا هەیە؟

عێراقچی: بە هیچ شێوەیەک؛ ئەمە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە! هەموو ئەو پەیامانەی ئاڵوگۆڕ دەکرێن لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی وەزارەتی دەرەوە یان بە ئاگاداری وەزارەتی دەرەوە دەدرێن. هەروەها ڕێکخراوە ئەمنییەکان بەزۆری پەیوەندییان هەیە. به ڵام هەموو ئەمانه له چوارچێوەیەکی دیاریکراودا، له ڕێگەی حکوومەت و له ژێر چاودێری شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا ڕوودەدەن. لەسەر هەموو ئەم بابەتانە یەک بەڕێوەبردن هەیە و باس لە فرەیی یان ناوەندی بڕیاردانی جیاواز ناکرێ.

تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان بۆ پلانی ١٥ خاڵیی ئەمریکا نەداوەتەوە. تا ئێستا هیچ مەرجێک بۆ لایەنی بەرامبەر نەخراوەتەڕوو. ئەو ٥ بابەتە پەیوەندییان بە قسە و باسەکانی یەکێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە هەبوو. کاری میدیایە کە ئەم جۆرە بابەتانە بخاتە ڕوو و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکات. بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک لەلایەن ئێمەوە بۆ پلانی ئەمریکی نەدراوەتەوە.
ڕات چییە لەسەر مەترسی هێرشکردنە سەر دوورگەکان یان هێرشی زەمینی؟

عێراقچی: پێشتر وتم چاوەڕێین. پێموانییە ئەوان بوێرن ئەوە بکەن. زیانی گیانی زۆریان دەبێت. ئێمە بە توندی بەرگریمان لە خۆمان کرد و زیانێکی زۆرمان بە کەرەستە و ئیمکاناتەکانیان گەیاند؛ بینیتان چی بەسەر ئاواکس یان تانکەرەکانی سووتەمەنیدا هاتووە. ئێمە بە باشی دەزانین چۆن بەرگری لە خۆمان بکەین و لە شەڕێکی زەمینیدا شارەزاتر و تەیارین. ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی زەمینی و ئەزموونی پێویستمان هەیە.

بە بۆچوونی ئێمە کۆتایی شەڕ لە ئێران پێویستە هەموو ناوچەکە بگرێتەوە، واتە کاتێک باس لە کۆتایی هێنان بە شەڕ دەکەین باسی شەڕی ئێران و لوبنان و عێراق و یەمەن دەکەین. ئێمە بەدوای ئارامی هەموو ناوچەکەدا دەگەڕێین. لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە.

ئێمە هیچ وادەیەک بۆ بەرگری لە خۆمان دانانێن و لە هەر شوێنێک پێویست بێت و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە وڵات و گەلەکەمان دەکەین. ئێمە گرنگ نییە دوژمنەکانمان چ وادەیەکیان بۆ خۆیان داناوە، بێگومان ئامۆژگاریمان ئەوەیە کە کۆتایییەکی تەواو و هەمیشەیی بۆ ئەم شەڕە دابنێن پێش ئەوەی زیانی زیاتری پێبگەیەنێت.

ئایا ئێران ئامادەیە بۆ شەڕی ٦ مانگ؟

عێراقچی: لانی کەم ٦ مانگ!

News ID 59055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha